ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی هاتنی نەورۆزی کوردەواری و دەستپێکی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شارستانی ئاودانان لە شوێنەکانی وەک: ''قوتابخانەی زێنەب، گەڕەکی کوشتارگا، مەسکەنی مێهر و گەڕەکی سەراو و هەروەها شاری سەراو باغ''، بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکت، بەرەوپیریی ئەو جێژنە مێژووییەوە چوون.
دروشمگەلی ئەم چالاکییانە بریتی بوون لە: ''نەورۆزی پارێزەرانی ژیان پیرۆز بێت لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نەورۆز نیشانەی دژایەتیی ڕەهایە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، کوردستان بە باوەشێکی ئاواڵەوە بۆ لە ئامیزگرتنی تێشکی ئازادی هەنگاو دەنێتەوە''.
هەروەها ئەندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ لە چەندین پەیامدا پێرۆزبایی خۆیان ڕاگەیاندووە.