کوردستان میدیا: لە بەرەبەری نیزیک بوونەوە لە ٢٢ی پووشپەڕ ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری مەریوان چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەریوان بەمەبەستی نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و بەتایبەت شەهید قاسملووی ڕێبەر، درووشمی وەک "بژی قاسملوو" و "بژی ڕاسان"یان لە پشت کانوونی فەرهەنگ لای مزگەوتی حەزرەتی نووح نووسییەوە و دیوارەکانیان بەم دروشمانە نەخشاند.
هەموو ساڵێک لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی تێرۆری ڕێبەری ناوازەی گەلی کورد، خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرانی دێموکرات چالاکی تەبلیغی جۆراوجۆر بۆ مەحکوم کردنی تێرۆریزمی نێونەتەوەیی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە دەبەن و پەیمان لەگەڵ رێبازی شەهیدانی کورد و کوردستان نوێ دەکەنەوە.