کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣٠٠ چالاکی خوێندکاری داوایان کردووە کە ئامریکا سیاسەتە لێبڕاوەکانی خۆی دژی ئێران درێژە پێ بدات

12:02 - 19 خاکەلێوه 2721

٣٠٠ چالاکی خوێندکاری و مەدەنیی دانیشتووی ئامریکا لە نامەیەکدا بۆ "جۆ بایدن" سەرکۆماری ئامریکا داوایان کردووە کە ئەو وڵاتە سیاسەتە لێبڕاوەکانی خۆی دژی ڕێژیمی ئێران درێژە پێ بدات.

لەو نامەیەدا هاتووە، ڕێژیمی ئێران ڕێژیمێکی دڕندەیە، مافی مرۆڤ پێشێل دەکات و لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتیش گوشار دەخاتە سەر دژبەرانی خۆی، بۆیە دەبێ سەرکۆماری ئامریکا پشتیوانی لە خەڵک بکات.

ئەو ٣٠٠ چالاکە هەروەها داوایان کردووە کە نابێ ئێران دەستی بە  چەکی ناوکی بگات.

هاوکات لە نامەیەدا هاتووە، نابێ ئامریکا هیچ گەمارۆیەکی ئابووری دژی ئێران هەڵوەشێنێتەوە و قانێک بە ئێران بدات.

لە کاتێکدا کە دانیشتەکانی ئامریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ گەڕانەوەی ئامریکا و ئێران بۆ بەرجام بەردەوامە، داواکارییەکان لە ئامریکا بۆ گوشارخستنە سەر ئێران بەردەوامە.