کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١١٠ چالاکی سیاسی و مەدەنی هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کرد

11:52 - 27 جۆزەردان 2721

١١٠ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەنیسبەت بەشداریی لە شانۆی هەڵبژرادنەکان لە ئێران نووسیویانە: '' ئیمەش هاودەنگ لەگەڵ خەڵکی وەزاڵەهاتوو لە ستەم، کۆنەپەرەستی، بێدادی، گەندەڵی و درۆ نایەکی گەورە هاوار دەکەین''.
ئەو ١١٠ چالاکە سیاسی و مەدەنییە هەڵبژاردنەکانیان لە ئێران بە '' پڕ لە سووکایەتی و مەهەندیسی‌کراو'' وەسف کردووە".

لە بەشێک لەو بەیاننامەیدا هاتووە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دوو ڕێگای لە پێشە، یان لە دورە دیمەنێکی دێموکراتیکانە و یەکسانیخوازانە چاکسازیی بنەڕەتی بکات، یان ئەوەیکە بە تەواویی هەموو دەسەڵات لە تەوەری ئاخوندی- نیزامیی  پاوان بکات، ئاشکرایە کە بە بڕیاری ئەم دوایانەی ڕەتکردنەوەی شیاویی بەربژێرەکان، لەمێژە ڕێگای دووهەمی گرتووەتە بەر.

لەو بەیاننامەیەدا نووسراوە کە چارەنووسی ئەو وڵاتە لەمە بەدوا نە لە هەڵبژاردنی پڕ لە سووکایەتی و مەهەندیسی‌کراو، بەڵکوو لە گۆڕەپانی گشتیی کۆمەڵایەتی دیاری دەرکرێت.