کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی بوێرانەی هەڵۆکانی دێموکرات چۆک بە داگیرکەر دادێنێت

12:56 - 4 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: هەڵۆکانی دێموکرات لە شارەکانی کوردستان بە چالاکیی بەردەوامی تەبلیغی، قەڵای لەرزۆکی دوژمنان، زیاتر وەلەرزە دەخەن و شار دەکەنە مەکۆی قارەمانیەتی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، ٣ی پووشپەڕ، دیسان ھەڵۆکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەگوڕتر و بەتینتر لە جاران، وەک ھەمیشە ئامانجیان دیاریکراو و بێگۆمان مسۆگەر و سەرکەوتووتر، لە حاڵێکدا کە ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران، کە لە ترسی چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکراتدا، شار و ناوچەکانی کوردستانی بە هێنانی جاش و سیخوڕەکان مێلیتاریزە کردووە، چاونەترسانی دێموکرات، کار و ئەرکی خۆیان بە ئەو پەڕی بوێرییەوە بەڕێوە برد. 

لەو چالاکییەدا کە لە "پاڵنگان" و "دەوروبەری کامیاران" و تەواوی "ناوچە و گوند و جادەکانی کامیاران بۆ سنە"، ئەنجام دراوە، بە پووستێر و لۆگۆی ھێزی پێشمەرگە و لۆگۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و وێنەی ڕێبەرانی نەمر، "قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی"، بڵاو کراوەتەوە کە لە شاری کامیاران، نزیک بە ٢٠٠ ماشین لەنێو شاردا و هەروەها کۆڵانەکان، بە لۆگۆی حیزب و ھێزی پێشمەرگە نەخشێندراوە و ٧٣٦ تراکت بڵاو کرایەوە.

ئەو شوێن و ناوچانەی کە چالاکیی لی کراوە، بریتین لە: " دەژن، وێزیەر، کاشتەر، تەنگیوەر، مەرقەدی حەزرەتی عەکاشە، زیوییە، تیلەکۆ، بە تەواوی جادە ئەسڵییەکانی کامیاران، ملە مروارید، لۆن سادات، چرۆسانە، گەشکی و دەوروبەری ئیستی بازڕەسی کە مۆڵگەیەکی گرینگی ڕێژیمی ئیسلامییە، کۆرەدەرەی خۆرەتاو، کۆرەدەرەی نسار، تروەڕێز، ئاساوڵە، یەختە خان، کۆڵە سارە، كەچەڵە، وامسانە و ماسان".