کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی جێژنی نەتەوەیی ٢٥ی گەلاوێژ بەردەوامە

23:19 - 25 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: لە شارەکانی سەقز، سنە، مەریوان، پیرانشار و شنۆ، تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات لە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغیی ٦٩مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی حیزبەکەیان بەردەوامن.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو شوێنانە کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە، بریتین لە:

سەقز

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٦٩مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی حیزبەکەیان لەم شوێنانەی شاری سەقز چالاکییان ئەنجام دا:

تەپی ماڵان، شەقامی سەعدی، شەقامی شاناز، شەقامی روودەکی، شەقامی کەریم ئاوا، شەقامی ئوستاد شیرازی، گەڕەکی حەماڵ ئاوا و بلواری شافیعی، ناوی ئەو شوێنانەی شاری سەقزە کە بە پەخشکردنەوەی تراکتی تایبەتیی کومیسیۆنی تەشکیلات چالاکی ئەنجام دراوە.

پیرانشار

رێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژ ئەندامانی حیزب لە شاری پیرانشار چالاکیی تەبلیغییان بەبۆنەی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لەم شوێنانە بەڕێوە برد.

شەقامی کەسەکەران، کۆڵانی قەپان، زەوییەکانی پاداش، مزگەوتی شیناوێ، مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیل، کەمەربەندیی کۆنەخانێ، شەقامی سەید ئیبراهیم، مزگەوتی حەزرەتی ئیبراهیم، جاددەی سەردەشت ــ پیرانشار و هەروەها گوندەکانی هەنگەوێ، کەوپەڕ، چیانە، سۆغاڵوێ، گەزگەسک، دربکە، کارخانەی قەند، ئەندێزێ و لبکن، ناوی ئەو شوێنانەیە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ چەندەمین جار لە پیرانشار چالاکییان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٦٩مین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبەکەیان چالاکییان لە کۆڵانەکانی ئارەزوو، ئیخلاس، گوڵان، کەوسەر، مەلا شەفیع، قسقاپان، قانیع و شەونم هەروەها شەقامی دوکتور قاسملوو، مەلا رەزا، ٢٤ میتری، ١٦ میتری، ئیسارگەران و مزگەوتی قودس، جامیعە، چوار یاری نەبی، حەزرەتی عومەر، حەزرەتی ئیبراهیم، ئیسماعیل و ئەنسار بەڕێوە برد.

مەریوان

ئەندامانی حێزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەدێی \'\'نێ\'\'  بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٦٩مین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبەکەیان وەکوو هەمیشە و بە شێوەیەکی بەرچاو و شایستە، رێزیان لەم رۆژە گرت.

ئەو کار و چالاکییانەی کەلە شارەدی نێ ئەنجام دراوە بریتین لە:

لاوانی تیکۆشەر رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژ لە فلکەی دوکتور قاسملوو لە ناو ئاوایی و بە بەشداریی خەڵکێکی زۆری ئاوایی نێ و گەشتیاران، بە کردنەوەی ئاگر و تەقاندنی تەریقە و فشفشە رێوڕەسمێکی بەشکۆیان بەڕێوە برد.

هەروەها لە پشتی ئاوایی لە چیای شەڕگا ئاڵایەکی کوردستان و لاوانی دلسۆز و فیداکاری نێ لە پشتی دەبیرستانی نێ ئاڵایەکی دیکەیان هەڵکرد.

ئەو رێوڕەسمە لە کاتێکدا بەڕێوەچووە کە هێزەکانی رێژیم بە شێوەیەکی توندوتۆڵ دۆخێکی ئەمنیەتییان بەسەر گوندی \'\'نێ\'\'دا سەپاندبوو.

شنۆ

دێموکراتپەروەرانی رێبازی پێشەوا قازی محەممەد رێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغییان بەبۆنەی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە گوندەکانی نەڵیوان، بیژاوێ، شاوانی و گرکاشان ئاگری ٢٥ی گەلاوێژیان هەڵکرد.

چالاکیی ئەندامانی حیزب لە شارستانی شنۆ لە کاتێکدا بوو کە دۆخێکی تەواو ئەمنیەتی بەسەر ناچەکەدا زاڵ بووە، بەڵام بەو حاڵەش ئەندامانی حیزب چالاکیی خۆیان بەڕێوە برد.

سنە

لە گوندی \'\'نییەر\'\' سەربە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، ئەندامانی حیزب یادی ٢٥ی گەلاوێژ ٦٩مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی حیزبەکەیان ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان هەڵکرد و چەندین پەخشانیان بە دەنگی ئەحمەد شیربەگی لەو ئاوایی‌یەدا بە دەنگی بەرز بڵاو کردەوە.