کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تێکۆشەرانی دێمۆکرات بەبۆنەی شەوی یەلدا لە گوندی نییەر

13:31 - 2 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: شەوی یەلدا، شەوی لە دایک بوونی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لە گوندی نییەر لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەرز راگیرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی ٣٠ی سەرماوەز ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی نییەر بە بڵاو کردنەوەی دەنگی ئەحمەد شێربەگی بێژەری ساڵەکانی پێشووی رادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران چالاکیان بەڕێوە برد.
هەر لەو پێوەندییەدا دڵسۆزانی حیزبی دێمۆکرات گۆرانیی شۆڕشگێڕانەشیان بڵاو کردۆتەوە و یادی ٨٢مین ساڵڕۆژی هەڵاتنی خۆری ئازادییان بەرز و پیرۆز راگرت.