کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغاتیی پێشمەرگەکانی شار درێژەی هەیە

12:45 - 11 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی شامیانی مەریواندا، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی شامیانی مەریواندا، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری وێنەی پێشەوا قازی محەمەد و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی چالاکی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە، بریتین لە: چیاکانی کوڕە میانە، کانی سێف، سەر مەرەز، هەوارەکانی گۆلبەن، ساوڵی و زهۆرە.

تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات، ڕۆژانە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر و هەڵکردنی ئاڵای کورستان و لۆگۆی حیزبی دێموکرات، خەبات و خۆڕاگریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرز ڕادەگرن.