کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی نەورۆز بەڕێوە چوو

10:45 - 22 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: لە بەرەبەری جێژنی نەورۆزدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە بەرەبەری جێژنی نەورۆزدا تراکت و پۆستێری تایبەت بە هاتنی جێژنی نەورۆزیان بڵاو کردەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار، بە بڵاوکردنەوەی ئەو تراکتانەی کە لە لایەن ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە بڵاو کرابوویەوە، بۆ پێشوازی لە نەورۆزی "سەمای ئازادی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبیلیغیی تێدا بەڕێوە چووە بریتن لە:" شەقامی پیران، شەقامی  محەممەد ئەوراز، شەقامی کانی کۆنەخان، شەقامی مزگەوتی مەلا دۆنەخۆر، شەقامی ساحلی و شەقامی پیران".