کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، درێژەی هەیه

16:17 - 28 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: چالاکیی تێکۆشەران و ئەڤیندارانی پێشمەرگەی کوردستان، لە ناوچە و شارەکانی کوردستان، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەڤیندارانی چاونەترس و بوێری رێبازی دێمۆکرات و پێشمەرگەی کوردستان، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، تۆوی بێ‌هیوایی و نائومیدییان بۆ جارێکی دیکە لە نێو دڵی دوژمنانی گەلەکەماندا چاندەوە و رێبازی شەهیدانی رێبەر پێشەوا قازی، قاسملوو و شەرەفکەندیان هەتاهەتایی و ئەزەلی کردەوە.
پیرانشار:

جادەی کاسوورەدێ، کۆڵانەکانی شەقامی مەنگوڕوپیران، کەمەربەندیی کۆنەخان و مزگەوتی مام خەلیل.
شنۆ:

لە بەشێکی بەر چاو لە گوندەکانی ناوچەی دەشتەبـێڵی شنۆ، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە نووسینی دروشم، بەرز و پیرۆز راگیرا. ئەو گوندانە بریتین لە:
تەرسەبڵاغ، سێکانی، گوڵماوەران، سەنگەرێ و رەژگوند.
هەورامان:

رێکەوتی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندەکانی شیان و نییەر لە ناوچەی ژاوەرۆ بە ئەنجام دانی کار و چالاکیی تەبلیغی بەرز و پیرۆز راگیرا.
بۆکان:

شەقامی کۆن، شەقامی ئینقلاب، بلواری کوردستان و میراوا کە چالاکیی تەبلیغیی بەبۆنەی ٢٦ سەرماوەز تێدا بەڕێوەچوو و خۆشحاڵیی خەڵکی ئەو شارەی لێکەوتووەکەوە.
ئێوارەی رێکەوتی ٢٦ی سەرماوەز، لە شاری بۆکان کوڕان و کچانی نیشتمانپەروەر بە لەبەر کردنی جلوبەرگی کوردی رێزیان لەو بۆنە پیرۆزە گرت کە تووڕەیی و بێزاریی هێزەکانی رێژیمی لێکەوتەوە و لە دژکردەوەدا ئەو هێزانەش چەندین خاڵی پشکنینیان لەو شارەدا دانا و لێپرسینەوەی حوزوری و پشکنینی مۆبایلی هاووڵاتییانیان ئەنجام دا.
سنە:

لە شاری سنەی خوێناوی چالاکیی بەربڵاوی تبلیغی بە هەڵکردنی ئاگری ٢٦ی سەرماوەز و بڵاوکردنەوەی پووستێر و پلاکارت و نووسینی دروشمی پێوەندیدار، ئەنجام درا.
چیاکانی شێخ عەلی و حەمە ئازیز، نۆکەجاڕ، جادەی مەریوان و کتێبخانەی دێهیاری ئەو شوێنانەن کە چالاکیی تێدا بەڕێوەچوو.