کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو لە کوردستان درێژەی هەیە+ وێنە

18:22 - 16 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی شائاباد، بۆکان، بانە، قەسر شیرین، مەهاباد، پیرانشار، ئورمیە، سنە و کامیاران چالاکیی تەبلیغییان بە شێوەی بڵاوکردنەوەی تراک، پووستێر و سی‌دی و بەیاننامەی کومیسیۆنی تەشکیلات بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانە کە چالاکییان تیدا بەڕێوەچوو بریتین لە:

کامیاران

ئەندامان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کامیاران یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕیان بە بڵاوکردنەوەی پووستێر و تراکتی تایبەتیی کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات لەنێو شاردا چالاکییان ئەنجام دا.

بیمارستانی سینا و دەوروبەری، فەرهەنگسەرا، شەقامی کرماشان، شەقامی سنه، دەوروبەری بان تەپە، مزگەوتی حەزرەتی عومەر و مەیدانی بەناو \'\'ئیمام خومەینی\'\'، ناوی ئەو شوێنانەی شاری کامیارانە کە بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ٢٥مین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو چالاکییان تیدا ئەنجام دراوە.

ئەندامانی حیزب لە کامیاران بەیاننامەی کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێرانیان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدانی ڤییەن بە شێوەیەکی بەرین بڵاو کردووەتەوە.

سنە

دێموکراتپەروەرانی شاری سنە و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دروشم، تراکت و پووستێری تایبەتیی کومیسیۆنی تەشکیلاتیان لە شەقامی ژاندارمری، مەیدانی ئازادی، شەقامی دوکتور قاسملوو، گەڕەکی ئاغەزەمان، گوڵشەن، شەریف ئاوا و عەباس ئاوا بڵاو کردەوە.

ئورمیە

چالاکییەکانی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ئورمیە بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بەردەوامە.

رێبوارانی رێبازی قاسملوو لە شەقامی کەمەربەندیی ئورمیە ــ سەڵماس، زانستگای ئورمیە، گوندی نازلوو، قەرەلەری نازلوو و گوندەکانی سنجی و حسار لە ناوچەی کەنار بەڕۆژ، فەلەکەی مودەڕس، حەکیم نزامی، نەخۆشخانەی رەوانپزشکیی ئورمیە و کوشتارگا، چالاکیی تەبلیغاتی ئەنجام درا.

شەقامی ئاپادانا، قەهوە قەباغ، شارەکی تەرزیلوو، مزگەوتی محەممەد رەسولوڵڵا و ترمیناڵی سێرۆ، ناوی بەشێکی دیکە لەو شوێنانەی شاری ئورمیە کە بە شێوەیەکی بەرین چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە.

پیرانشار

رێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی ئەندامانی حیزب لە پیرانشار چالاکیی تەبلیغییان بەبۆنەی ٢٥مین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن، لە شەقامەکانی دۆنەخۆر، محەممەد هەوراز، پیران مەنگوڕ و کاسەکەران بەڕێوە برد.

مەهاباد

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەهاباد بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکییان بەبۆنەی ٢٥مین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و عەبدوڵڵا قادری ئازەر بەڕێوەبرد. ناوی ئەو شوێنانە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە:

پارکی شار، سەیرانگای باغی میکاییل، گەڕەکی باغی سیسە، باغی شافعی، مەجبووراوای سەرێ و خوارێ، سەیداوا، دۆڵی کەروێشکە، پشتەپ، بەری شیلانان، باغی شایگان، کۆڵانی ماملێ، شەقامی قەبری قازی، زەوییەکانی شارەداری، تەپەی قازی، بەهارستان، شەهرەک، کۆڵانی هەژار، مەحموودکان، موکریان، ئازادگان، فەرهەنگیان، گومرگ و رێگای جەزیرە.

بانە

رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی پووشپەڕ ئەندامانی حیزب و رێبوارانی رێبازی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لەسەر چیای ئاربابا، ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان بە درێژایی ٣ میتر هەڵکرد کە هەتا پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە بە رووی شاری بانەدا دەشەکایەوە.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە نێو تۆنێلی کەلی خان، سلێمان بەگ، بازاری نێو شار، بازاری سەڕافییەکان و زۆربەی ماشینەکان بارهەڵگرەکان تراکت و پووستێری تایبەتیی حیزبی دێموکراتیان بڵاو کردەوە.

بۆکان

لە شاری بۆکان دێموکراتپەروەرانی رێبازی قاسملوو و شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان، چالاکییان بە شێوەی جۆراوجۆر لەم شوێنانە بەڕێوە بردووە:

سەیرانگای کێوڕەش، سەیرانگای کۆسە، چواڕێیانی ئەسکەندەری، مەیدانی سیگار فرۆشان، سێ‌ڕێیانی حاجی شەهاب، شەقامی بەهەشتی و پارکی ساحلی.

قەسر شیرین

دەوروبەری پۆلیس را، شەقامی تووبا، پارکی گشتی، دەروازەی شار، گەراجی گشتی بۆ کرماشان، رێگای پەرویز خان و شەقامی دوکتور قاسملوو، ناوی ئەو شوێنانەی شاری قەسر شیرینە کە چالاکییان ئەنجام داوە و یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕیان بەرز راگرتووە.

شائاباد

لە شاری شاباد سەربە پارێزگای کرماشان، زۆربەی کووچە و کۆڵانەکانی ناو شار و بەخشی گەهوارە بە دروشمی تایبەتی و تراکتی کومیسیۆنی تەشکیلات بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی خەمڵێنرا.

ئەندامانی حیزب لە شائاباد بە شێوەیەکی بەرین لە تیکڕای کۆڵان و شوێنە گشتییەکان ئەو چالاکییانەیان بەڕێوە بردووە کە دەنگدانەوەی بەربڵاوی لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا هەبووە.