کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی شەهیدان بەردەوامن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات خەڵکی شاری مەهاباد، بەبۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لە شاری بانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییەدا، لە شاری بانە تێکۆشەرانی دێموکرات بە نووسینی دروشمگەلی وەک: " لە کۆمارەوە هەتا ڕاسان ڕێگات بەرنادەین پێشوا قازی '' ، هەروەها به بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان چالاکی تەبلیغیانیان بەڕێوەبرد.