کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی کرانەوەی تەلەفزیۆنی تیشک بەردەوامە

11:59 - 11 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان، چالاکیی تەبلیغییان بەبۆنەی کرانەوەی تەلەفزیۆنی تیشک بەڕێوە برد.

ڕۆژی هەینی، ١٠ی ڕەشەممە، پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان بە بڵاوکردنەوەی ئاڵای کوردستان و یووبیلی حیزب و لۆگۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان  و هەروەها لۆگۆی تەلەفزیۆنی تیشک، پاڵپشتی و پشتگیریی خۆیان بۆ حیزب و کرانەوەی تەلەفزیۆنی تیشک دەربڕی.

خەڵکی ئازادیخواز و نیشتمانپەروەری کوردستان و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارەکانی ئیران و کوردستان، لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەسپێکردنەوەی بەرنامەکانی تەلەفزیۆنی تیشک لەسەر ماهوارە، بە شێوەی جۆراوجۆر پاڵپشتیی خۆیان لە کرانەوەی دووبارەی ئەم تەلەفزیۆنە دەربڕیوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات، هەروەها جەختیان کردووەتەوە که کرانەوەی تیشک هەنگاوێکی دیکەیه لە ڕاستای بەرەوپێشبردنی بزووتنەوەکەماندا، هیوامان ئەوەیە و داوا لە خەڵکی بەشەرەف و نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵات دەکەین، وەکوو ساڵانی ڕابردوو و وەک هەمیشە پاڵپشتی حیزب و تەلەفزیۆنە جوانەکەی خۆمان و بزووتنەوەکەمان بین. دڵنیاین کە تەلەفزیۆنی تیشک هەنگاوێکی قورس و قایمە لە بەرەوپێشبردنی ڕاساندا.

لە ماوەی ڕابردوودا، بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی پەخشی تەلەفزیۆنی تیشک تی ڤی، کۆمەڵێک چالاکی لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چووە.