بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن.
لە شارەکانی شنۆ، ڕوانسەر، جوانڕۆ، بۆکان، سەقز و مەریوان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرتووە.
هاوکات لە کرماشان بەبۆنەی شەوی یەڵدا چالاکیی تەبلیغی تایبەت بەڕێوە چووه.