کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە مەهاباد بەڕێوەچوو+ وێنە

16:29 - 21 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٦٩مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامانی ئەو حیزبی چالاکیی تەبلیغییان لە شاری مەهاباد بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو چالاکییانە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژ ئەنجام دراون.

ئەو شوێنانەی شاری مەهاباد کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە، بریتین لە:

فەرهەنگیان، موکریان، مەحموود کان، بەهارستان، تەپەی قازی، سارم بەگ، تەپەی هوما، مەیدانی حەیوانان، باخی شایگان، بەری شیلانان، بەری مەدرەسە و فەجری سەرێ.