کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە تەنگیسەر بە بۆنەی کرانەوەی تەلەفزیۆنی تیشک

11:02 - 9 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی تەنگیسەر، چالاکیی تەبلیغییان بە بۆنەی کرانەوەی تیشک بەڕێوە برد.

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی ڕەشەمە، ئەندام و لاینگرانی حیزب لە گوندی تەنگیسەری هەمیشە دێموکرات، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی تەلەفزیۆنی تیشک پاڵپشتی و پشتگیریی خۆیان بۆ حیزب  و کرانەوەی تەلەفزیۆنی تیشک دەربڕی.

دواتر کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆی هەر ئەو ڕۆژە، لە لایەن جاش و خۆفرۆشەکانی ڕێژیمەوە ئەو ئاڵا و لۆگۆوەکە داگیراوە.

خەڵکی ئازادیخواز و نیشتمانپەوەری کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارەکانی ئیران و کوردستان، لە دوای هەواڵی دەسپێکردنەوەی بەرنامەکانی تەلەفزیۆنی تیشک لەسەر ماهوارە، بە شێوەی جۆراوجۆر پاڵپشتیی خۆیان دەر بڕیوە.

لە ماوەی ڕابردوودا، بە بۆنەی دەستپێکردنەوەی کاناڵی تیشک تیڤی، کۆمەڵێک چالاکیی لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چووە، کە لەگەڵ دژایەتی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم بەرەوڕوو بوونەتەوە.

کاناڵی تیشک لە ماهوارە لە ڕێڕەوی "یاهسات" لەسەر فرێکانسی ١٢٥٩٤ لە ماهوارەی"HD" و سیمبولرایتی ٢٧٥٠٠ وەر بڵاو دەبێتەوە.