کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە دژی سپای تێرۆریستی پاسداران بەردەوامە

17:46 - 18 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ڕاسانییانی خۆرهەڵات لە مەنگوڕایەتیی مەهاباددا، دژی سپای تێرۆریستی پاسداران چالاکییەکی بەرینی تەبلیغییان بەڕیوەبرد.

لە درێژەی چالاکییە ئازایانەکانی لایەنگران، پێشمەرگەکانی شار و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، لە ناوچەی مەنگوڕایەتیی مەهاباددا، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو.

نیشتمانپەروەرانی دێموکرات لە ناوچەی مەنگوڕایەتیدا، بە نووسینی درووشمی "قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە"، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیاند.

هەروەها بە نووسینی درووشم دژ بە سپای تێرۆریستی پاسداران و بەکرێگیراوان، ڕق و قینی خۆیان لە دژی ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستییە و چڵکاوخۆرەکان، نیشان دا.