کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە

11:47 - 17 خاکەلێوه 2720

پێشمەرگەکانی شار لە شاری گوێکتەپە سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بۆ چەندەمین جار بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.

ڕۆژی ١٦ی خاکەلێوە، پێشمەرگەگانی شار لە گوێکتەپە، بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، بۆ چەندەمین جار ئەو ڕۆژەیان بەرز نرخاند و چالاکیی بەرینی تەبلیغییان ئەنجام دا.

قارەمانانی دێموکرات لەم چالاکییەدا بە دەیان تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژە و هەروەها وێنەی شەهیدانیان لەنێو شاری گوێکتەپەدا بڵاو کردەوە.

هاوکات ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بۆکان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پشتیوانیی خۆیان لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات دووپات کردەوە.