کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە کرماشان بەڕێوە چوو

12:46 - 8 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئه‌ندامان ‌و لایه‌نگرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، لە شاری کرماشان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١١ی بانەمەر، ڕۆژی لە دایکبوونی پێشەوا قازی محەممەد و پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و بەردەوامی خەباتی ڕاسان چالاکی تەبلیغییان لە شاری کرماشان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییەدا، لە تاقەوەسانی شاری کرماشان، تێکۆشەرانی دێموکرات بە نووسینی دروشمگەلێکی وەک:  ١١ی بانەمەر، ڕۆژی لە دایکبوونی پێشەوا قازی محەممەد پیرۆز بێت، ڕاسان بەردەوامە، بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەروەها به بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە ماوەی ڕابردوودا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەردەوام لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر بۆ پشتیوانیی لە حیزبی دێموکرات و ڕاسانی ڕۆژهەڵات و هێزی پێشمەرگە چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و ئەم چالاکییانە ڕێژیمی ئێرانی وەزاڵە هێناوە.