![](/content/upload/1/news/48345_w920.jpg)
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خەباتی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد لە گۆڕستانی "حاجی لەک" ئاڵای کوردستانیان هەڵ کرد.
هاوکات تێکۆشەرانی دێموکرات لە بەرزاییەکانی قەڵاتی شا لەنێوان مەهاباد و نەغەدە و پیرانشار ئاڵای کوردستانیان هەڵ کرد.
لە درێژەی ئەو چالاکییانەدا خەباتگێڕانی دێموکرات لە شاری ئاودانانی ئیلام ئاڵای کوردستان و ئارمی حیزبی دێموکراتیان هەڵ کرد.