کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی تێکۆشەرانی دێموکرات بەردەوامە

12:06 - 24 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنەدا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی جۆزەردان، پێشمەرگەکانی شار و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە، ساڵیادی تێرۆرکردنی ڕێبەری کاریزمای نەتەوەکەمان، دوکتور قاسملوو، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

تێکۆشەرانی دێموکرات، لە شاخی ئاویەری سنەدا، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر، پەیمانیان لەگەڵ ئارمانە بەرزەکانی ڕێبەری هەمیشە زیندوومان نوێ کردەوە.