کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی تێکۆشەرانی دێموکرات بەردەوامە

11:32 - 30 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو، بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ورمێدا، لە بەرەبەری نزیکبوونەوەی ۲۲ی پووشپەر، ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ڕێبەری گەورەی کورد ''دوکتور قاسملوو'' و هاوڕێیانی، بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و دانانی جامانە لەسەر چیای ئاشۆش لە گوندی "نەناس"، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات بەو بۆنەوە، لە گوندەکانی: زێوە سەر بە دزە دۆلێ، گوندی نەسر ئاباد، شەیتان ئاوا، ژاراوا، قامیشلو و نازناز، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و تێرۆریزمی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییان مەحکووم کرد و پەیمانی وەفاداری و بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی پڕ لە سەروەریی شەهیدانیان نوێ کردەوە.