کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی تێکۆشەرانی دێموکرات بەردەوامە

11:51 - 10 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی سنە و بۆکان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو، بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی پووشپەڕ، تێکۆشەرانی دێموکرات بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵیادی شەھیدبوونی ڕێبەری ناوداری کورد، دوکتورعەبدولڕەحمان قاسملوو، لە شارەکانی سنە و بۆکان، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی چاونەترسی دێموکرات لە مەیدانی ئێقباڵی شاری سنە، دەروازەی سەرەتای شار و بان ئاویەر، بە شێوەیەکی بەربڵاو، یاد و ناوی ڕێبەری ناوداری کوردیان بەرزڕاگرت و بەو بۆنەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هاوکات، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە "جادە حەساری بۆکان"، بە نووسینی دروشمگەلێکی وەک: ''بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران'' و ''پێشمەرگە باسکی بەهێزی گەلە''، چالاکییان ئەنجام دا.