کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی تێکۆشەرانی دێموکرات بەردەوامە

21:33 - 15 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو، لە شارەکانی سنە و بۆکاندا، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنە، لە بەرەبەری نزیکبوونەوەی ۲۲ی پووشپەر، ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ڕێبەری گەورەی کورد، ''دوکتور قاسملوو'' و هاوڕێیانی، سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەم چالاکییەدا، بە نووسینی دروشمەکانی: "ڕاسان بەردەوامە"، "کۆماری ئیسلامی ماکەی تێرۆرە"، "تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، تێرۆری ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانە" و "بژی حدکا"، پەیمان و بەڵێنییان لەگەڵ ڕێبازی شەهید قاسملوو نوێ کردەوە.

هاوکات ڕێبوارانی ڕێبازی دێموکرات لە "ئاڵیکەند" و "ئەسپۆغەی عەباس ئاوا"ی شاری بۆکاندا، بە نووسینی دروشمگەلێک بە زمانی فارسی، لەوانەش: "مرگ بر دیکتاتور''، "راە قاسملوو راە صلح و آشتی است" و "تیروریسم، شناسنامەی جمهوری اسلامی است"، چالاکیی تەبلیغییان بۆ مەحکوومکردنی تێرۆریزمی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی و پشتیوانی لە پێشمەرگە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەڕێوە برد.