کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی لە مەهاباد بەڕێوە چوو

17:36 - 10 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئه‌ندامان ‌و لایه‌نگرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، لە شاری مەهاباد بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات و بێزارییان لە تێرۆریستانی ڕێژیم دەربڕی.

ئەندامانی و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە نووسینی دروشمی تایبەت بە مەحکوومکردنی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم و پشتیوانی لە خەباتی پێشمەرگە و حیزبی دێموکرات، بەگژ داگیرکەردا چوونەوە.

لەو چالاکییەدا، لە شاری مەهاباد، تێکۆشەرانی دێموکرات بە نووسینی دروشمگەلێکی وەک: بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕاسان بەردەوامە و مەرگ و نەمان بۆ سپای تێرۆریستی پاسداران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە ماوەی ڕابردوودا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەردەوام لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر بۆ پشتیوانیی لە حیزبی دێموکرات و ڕاسانی ڕۆژهەڵات و هێزی پێشمەرگە چالاکیی بەرینی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن و ئەم چالاکییانە ڕێژیمی ئێرانی وەزاڵە هێناوە.