کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بۆ پشتیوانی له حیزبی دێموکرات و خەباتی نەتەوەی کورد بەردەوام چالاکی بەڕێوە دەبەن.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شارەدێی "پەسوێ" سەر بە شاری پیرانشار چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا دروشمی وەکوو: "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، "دوژمنان لە ئاست لۆمەی ویژدان کەڕن" و "دوکتور قاسملوو وەک مانگ وایە"، بڵاو کردووەتەوە.