کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی لە کوردستان بەڕێوە چوو

12:06 - 30 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی نییەر، سەربه ناوچەی ژاوەرۆی سنە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی نییەر، سەربه ناوچەی ژاوەرۆی سنه، بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات، لە گوندی نییەر، به دانانی ئاڵای کوردستان، ئارمی حیزبی دێموکرات، جامانە، وێنەی شەهیدان و گوڵی هەڵاڵە پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپات کردەوە و  بۆ جارێکی تر پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.