کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی لەدژی سپای پاسداران لە شارەکانی کوردستان بەڕێوە چوو

12:46 - 5 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار، لە شارەکانی کوردستاندا بەبۆنەی بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی بانەمەڕ، پێشمەرگەکانی شار، لە شارەکانی دیواندەرە، سقز،  پاوە و لە گوندەکانی دەوروبەری ئەم شارانە  بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و پێشوازی لە بڕیاری بەتیرۆریست ناساندنی ‌سپای پاسدارانی‌ ڕێژیمی‌ ئێران لە لایەن ئامریکاوە، چالاكیی‌ به‌رینی‌ ته‌بلیغییان به‌ڕێوه‌ برد.

باڵندەکانی کۆساڵان لە شاری دیواندەرە بە بڵاوکردنەوەی زیاتر لە ٣٥٠  تراكت‌ و پوستێری تایبه‌ت به‌ "بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران" کە لەلایەن دەزگای ڕێکخستنی گشتی حیزبی دێموکراتەوە ئامادە کرابوون لە شوێنەکانی وەک: ناوەندی شار نزیکی ئیدارەی ئیتلاعات و سپاە و هێزی بەناو ئینتزامی، ترمیناڵی دیواندەرە، لە سەر ڕێگای گوندەکانی کۆڵ، زاخە، نسارە، دەربەند، کانی‌چەرموو، شەریف ئاوا، یاپاڵ، کەڵەکان، ئیبرایم ئاوا، ڕەشی ئاوا، زەڤەرئاوا و لە ڕێگای شاری زەڕینه چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەریوە برد.

هاوکات ، پێشمەرگەکانی شار لە سەقزبە بڵاوکردنەوەی زیاترلە ٢٣٠  تراکت و پوستێری تایبەت بە، بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیم، لە شوێنەکانی وەک: گەڕەکی حەماڵئاوا، مزگەوتی بەلالی حەبەشی لە لای پردی ورودی شاری سەقز ، مەدرەسەی سداقەت، ترمیناڵی سەقز و بۆکان، پارکی شار و دەوروبەری، وهەروەها لە گوندەکانی: سونەتە، زێویە، قاچیان، چاپان و کارێزە، وزمان، جافرائاوا، کووڵتەپە و گاوشەلە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەلایەکی دیکەشەوە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پاوە لە شوێنەکانی وەک: شەقامەکانی قەڵادزێ، کۆڵانەکانی میراوا و سەردی بە بڵاو کردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.