کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی پێشمەرگەکانی شار بەردەوامە

11:51 - 23 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شاری حیزبی دێموکرات، لە شاری بانە و بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی جۆزەردان، پێشمەرگەکانی شار و ئەندامانی حیزبی دێموکرات، بە نووسینی دروشم، هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و دانانی جامانە ـ هێمای پێشمەرگەـ شەقام و شارەکانی بانە و بۆکانیان ڕازاندەوە.

ئەو دروشمانەی کە لەسەر دیوارەکانی شاری بۆکان نووسرابوون بریتین: بژی قاسملوو، بژی ڕاسان و قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری بانە، لە یەکێک لە بەرزایییەکانی ئەم شارە، بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و دانانی جامانە، پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە و جەختیان کردەوە، کە تا وەدیهاتنی ئامانجەکانیان لە خەبات بەردەوام دەبن.