کوردستان میدیا: چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، درێژەی هەیە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، لە شارەکانی "بووشێهر" و "تاران"، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری "بووشێهر"، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی دوکتور قاسملوو و نووسینی دروشمگەلێکی وەک: ''قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە''، ''قاسملوو لە ڕێبازیدا زیندووە'' و ''تێرۆریزم ناسنامەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە''، لە شوێنەکانی وەک: "سوڵح ئاباد، پشت کارخانەکانی هێزی دەریایی بووشێهر، پارکی تەلەویزیۆن و شەقامی نادر"، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
هەروەها، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری تاران، بە نووسینی درووشمی: ''قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە''، یادی دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت و تێرۆریزمی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.