کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزب بەبۆنەی ٢ی رێبەندان بەردەوامه

17:08 - 2 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢ی رێبەندان لە شار ‌و شارۆچکەکانی کوردستان بەردەوامە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرەڕای توندوتۆڵ بوونی بارودۆخی ئەمنیەتیی کوردستان چالاکیی بەربڵاو لەلایەن تێکۆشەران و دڵسۆزانی دێمۆکراتەوە بەڕێوەچوو.
ئەو شوێنانە کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە:
مەریوان:
تێکۆشەرانی رێگای پر لە سەروەریی پێشەوا قازی محەممەد لە گوندەکانی مووسک، نێ، سیفیی خواروو، بیەکەڕە و هەروەها لە گەڕەکەکانی مووسکی ٢، بەهاران، چوارباخ، نەخۆشخانەی کۆن چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
رۆڵەکانی دێمۆکرات لە گوندی نێ قارەمان پەروەریش دوو ئاڵای گەورەی کوردستانیان، لە چیای شەڕگە لە پشتەوەی ئاوایی لە قوتابخانەی ئەو گوندە هەڵکرد، کە شایی و خۆشحاڵیی خەڵکی لێکەوتەوە.
شنۆ:
چوارڕێیانی سینگان، دەوروبەری ئێران خودرۆ، ئامووزشگای فەنی حێرفەیی، سێ‌ڕێیانی بانکی میللی، سێ‌ڕێیانی تاچیناوێ‌، هونەرستانی شەرەف، چوارڕێیانی کارگەر، شەقامی دوکتور قاسملوو، فەلەکەی دوکتور قاسملوو، فەلەکەی بەردی کێلەشین، فەلەکەی گێڵاس، پارکی شەرەف، پارکی فەرهەنگ، شەهرەکی فەرهەنگیان (فازی یەک)، هونەرستانی شەرەف، فەلەکەی ئەسبی سپی، تالاری کۆشکی شار، ئامووزش و پەروەرش، دانشگای پەیامی نوور، مەجید ئاباد، راە و تەرابەری، مام تەمر، شارۆچکەی نەڵۆس، جادەکانی نەڵۆس ــ پیرانشار، نەڵۆس ــ نەغەدە، نەڵۆس ــ شنۆ و مزگەوتەکانی حەزرەتی ئیسماعیل، ئیمام عەلی، کازمیان، مزگەوتی جامع، ئیمام محەمەد غەزاڵی، بەلالی عەبەشی و رێگاکانی، شنۆ ــ ورمێ، شنۆ ــ نەغەدە، شنۆ ــ پیرانشار، شنۆ ــ بـیمزوورتێ‌، شنۆ ــ نەڵۆس، شنۆ ــ حەسەن نووران و دەوروبەری سەدی چەپەراوێ‌، جادەی نەڵۆس ــ کانییە ڕەش و ئاواییەکانی، سەرگیز، قەرەسەقەل، دێشەمسی چووکە و گەورە، باڵاگیر، کۆنەقەڵا، باب خاڵاوێ و کانییە رەش.
بۆکان:
لە بەرزاییەکانی ناڵەشکێنە، کێوەڕەش و پشتی مەجبور ئاوا، ئاگری پیرۆزی 2ی رێبەندانیان هەڵکرابوو.
سەقز:
شەوی 2ی رێبەندان لەسەر جادەی سەقز ــ مەریوان لە نزیک ئاوایی قامچیان لە شوێنێک‌ بەناوی پێڕوان لە نێوان ئاواییەکانی گۆگچە و تەمرخان و توراخ تەپە ئاڵای کوردستان بە درێژایی ٣ متر هەڵکراوە و هەروەها لەبەر دەرگای مزگەوتی قامچیان و قاوەخانەی ئاوایی وێنەی ٣ رێبەری شەهید هەڵواسران کە خۆشحاڵی زۆری خەڵکی لێکەوتەوە.
سنە:
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە ئاواییەکانی سەر رێز، نییەر، مێراو، چالاکی بەرینی تەبلیغی بەڕێوەچووە، هەروەها لەسەر جادەی سۆ، نزاز ‌و جادەی ئاواییەکانی گەلێن، وەسێ‌، دۆڵاو، تراکت و دروشمی حیزبی نووسراوە و بڵاو کراونەتەوە.