کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە کوردستان بەردەوامە

16:47 - 25 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: لە شارەکانی ئورمیه، رەبەت، بۆکان، کامیاران و مەهاباد، چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٦٩مین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبەکەیان درێژەی هەیە.

ئەو شوێنانە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە:

ئورمیە

رێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شارۆچکەی دزەی مەرگەوەڕی ئورمیە دەستیان دایه چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغی و له تێکڕای شەقام کۆڵانەکانی ئەوشارۆچکەیەدا تراکتی تایبەت به \'\'٢٥ی گەلاوێژ\'\'یان به شێوەیەکی بەرین پەخش کردەوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە تەقەی خۆشی لە شارۆچکەی دزەی مەرگەوەڕ کراوە که بووه مایەی دڵخۆشیی هاووڵاتییان.

رەبەت

دێموکراتپەروەرانی رێبازی قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی لە شاری رەبەت لە بەهاران، مزگەوتی سەرچاوی، پاسگای ئینتزامی، شەقامی لێڵانه، شەقامی کانی گوێز، پارکی هەواره بەرزه، فەلەکەی چوونەژوورەوەی شار، جادەی رەبەت ــ مەهاباد، شەقامی دوکتور قاسملوو، شەقامی موعەلیم، مزگەوتی قیبلە، مزگەوتی محەممەد رەسولوڵڵا، فلکەی مامۆستا هەژار، دوروبەری قوتابخانەی دواناوەندیی ئیبنی سینا، قەڵاتی رەبەت، نزیک مەدرەسەی شەبانه روزی، چالاکی تەبلیغییان بە بڵاوکردنەوەی سی‌دی، تراکت و نووسینی دروشم بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری رەبەت، تەسویری شەڕی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەدژی داعشیان بڵاو کردەوە.

بۆکان

بەبۆنەی جێژنی نەتەوەیی ٢٥ی گەلاوێژ، ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان و دەوروبەری چالاکییان لەم شوێنانەدا بەڕێوە برد:

رێگای بۆکان ــ میاندواو، رێگای میاندواو ــ مەهاباد، زانکۆی پەیام نوور، مەجبوور ئاوا، فلکەی ئەسکەندەری، سێ‌ڕێیانی خاوەران، شەقامی دوکتور قاسملوو، فلکەی فەرمانداری، پارکی ساحیلی و سەرپردی کۆستە ناوی ئەو شوێنانەی شاری بۆکانە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە.

گوندەکانی ئاڵی کەند، گوڵ مرزنگ، شارۆچکەی سیمینە، مەیدانی مامۆستا هەژاری سیمینە، حوسێن مامە، رێگای سەریل ئاوا، پیرۆلی باغی، قارنجەی گەورە، حاجی لەک، سەر چنار، خەتایی، سەوزی، رێگای گوندەکانی ئازاد و سنجاق، رێگای ئاوایی عاجی ئالی کەند، قومتەرە، ریگای ئاوایی کولیجە، بورهان و بەر درگای پاسگای بورهان.

عیسا کەند، سێ‌ڕێیانی وەتەمیش، قەڵا، قەرەکەند، گوندەکانی جادەی نەوبەهار، باخچە، ئاشیگولان و سەردەرئاباد، ناوی بەشێکی دیکەی شارستانی بۆکانە کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پاسگای قەرەمووسالی سەربە بەخشی سیمینەی بۆکان، لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژدا ماڵی هاووڵاتییانیان پشکینوە.

بەپیی ئەم راپۆرتە، ئەو هێزانە لە خەڵکی ئەو ناوچەیە پاڕاونەتەوە ئەو کەسانەی کەلە بۆنە حیزبی و نەتەوەیی‌یەکاندا چالاکی بەڕێوە دەبەن، راپۆرت بدرێن، بەڵام ئەو تکا و لاڵانەوەی هێزەکانی رێژیم لە خەڵک بێ وەڵام ماوەتەوە.

کامیاران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کامیاران بە بۆنەی ٦٩مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەم حیزبە دەستیان دایە چالاکی بەرینی تەبلیغاتی و بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوی تراکت و پوستێری تایبەت بەو رۆژە، رێزیان لە ٢٥ی گەلاوێژ گرت.

لەم شوێنانەی شاری کامایاران چالاکی ئەنجام دراوە:

شارەکی بیعسەت، پشت دادگوستەری، شەقامی دوکتور قاسملوو، شەقامی سەلاحەدین ئەیووبی، شەشم بەهمەن، جادەی کامیاران ــ سنە و زۆربەی کۆڵانەکانی ناو شاری کامیاران.

مەهاباد

تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ له هەموو شاری مهاباددا \'\'نوقل و گول و شیرینی\'\'یان بە دروشمی \'\'سڵاو له ٢٥ی گەلاوێژ روژی دامه زرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران\'\' بەسەر ماڵاندا بڵاو کردەوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە ئەندامانی حیزب، تراکت و پووستێری تایبەتیی ٢٥ی گەلاوێژیان لەم شوێنانە بڵاو کردەوە:

گومرگ، پشت بانکی میللی مەرکەزی، ئازادگان، مەحموودکان، قەسابخانە، فەرهەنگیان، فەجری سەرێ، زەمینەکانی شارەداری، گەڕەکی ئەرمەنییەکان کۆڵانی ماملێ، کان سۆفی تەها، مەیدانی حەیوانان، قەبری مامۆستا هێمن و هەژار، باخی شایگان و بەری شیلانان.

هەروەها له ناوچەی شاماتی مەهاباد له ئاوایی‌یەکانی خیریاوا، تازەکەند، گەوجاوا، گەزەلین و دێی وەیساغا، تراکت و پووستێری تایبەتیی کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەنیو خەڵکدا بڵاو کرایەوە.