کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی هەڵۆکانی دێموکرات درێژەی هەیە

19:34 - 6 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار، لە ناوچەی سەوڵاوا، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی پووشپەڕ، هەڵۆکانی دێموکرات و پێشمەرگەکانی شار لە گوندی "دەل"، سەر بە ناوچەی سەوڵاوای شاری مەریوان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە، بەڕێوە بردووە.

پێشمەرگەکانی شار، بە نووسینی دروشم، دانانی جامانە لە بەرزاییەکانی گوندی دەل و بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ، سیهەمین ساڵیادی تێرۆرکردنی ڕێبەری نەمری نەتەوەکەمان " دوکتور قاسملوو"، پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی حیزب و گەل نوێکردەوە و ڕایانگەیاند کە هەتا وەدیهێنانی ئامانجەکانیان، لە خەبات بەردەوام دەبن.