کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی کەمپەینی ''پارێزەرانی ژیان'' لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە

17:39 - 29 رەشەمه 2719

ئەندامانی کەمپەینی ''پارێزەرانی ژیان'' لە شارەکانی سەقز و پیرانشار چالاکانە بۆ پێشگیری لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەوڵی بێوچاندان.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەشەمە، چالاکانیی مەدەنیی پیرانشار بە هاوکاریی لاوانی ئەو شارە بە شێوەی خۆڕسک، گیراوەی دژەگەندیان ساز کرد و لەنێو خەڵکدا بڵاویان کردەوە.

هەروەها ئەندامانی کەمپەینی پارێزەرانی ژیان لە سەقز، ٤٠٠ دەمامکیان لەنێو خەڵکدا بڵاو کردووەتەوە.

هەر لە درێژەی ئەو چالاکییانەدا، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ٣٠٠ دەمامکی دیکە لەلایەن کەمپەینی ''پارێزەرانی ژیان'' لە سەقز لەنێو خەلکدا بڵاو کرابووەوە.

کەمپەینی ''پارێزەرانی ژیان'' کە لەلایەن چالاکانی مەدەنی و کوردستانییانەوە بە شێوەی خۆڕسک دامەزراوە، بە بڵاوکردنەوەی پێداویستیی دەرمانی و تەندروستی و گیراوەی دژەگەند، دەمامک و دەستەوانە لە هەوڵی بنبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنادان.