کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییه تەبلیغییەکان لە کوردستان بەردەوامن

17:14 - 27 پووشپەڕ 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی "گەڵوان" سەر بە شاری "نەغەدە"، چالاکیی بەرینی تەبلیغاتییان بەڕێوە بردووە.

لەو چالاکییەدا تراکت و پۆستێری دوکتور "قاسملوو"، بڵاو کراوەتەوە.

هەروەها درووشمی: "مەرگ بەر ئاخوند، بژی پێشمەرگە و "قاسملوو" لەسەر دیواری ماڵەکانی ئەو گوندە نووسرایەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ پشتیوانیی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شێوەی جۆراجۆر چالاکیئ تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.