ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە چالاکییە تەبلیغییەکانیان بەردەوامن.
لە شاری "سەقز" لاوانی هەمیشە دێموکرات لە کێوی "سەید ئەحمەد" و ناوچەی "فەیزوڵڵا بەگی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
پۆلێک لە لاوانی شۆڕشگێڕ لە "مەهاباد" بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. هەروەها لەسەر پەیکەری مامۆستا "هەژار" بۆ ڕێزگرتن لەو کەسایەتییە ناودارە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
ئهندامانی حیزبی دێموکرات له "میراوا"ی سهردهشت بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد. ئەو شوێنانهی كه چالاكیی تهبلیغیی تێدا كراوه بریتین له: "شهقامی موعهلیم، گهڕهكی مزگهوتی جامیعه و گهڕهمی سهرمله".
لاوانی شۆڕشگێڕ لە "ئیلام" بۆ چەندەمین جار لە شاری "ئاودانان و مەلەکشاهی" بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە گەڕەکی "سەراو، کوشتارگا، هۆڵی وەرزشیی پەردیس، شەقامی بەسیج، هۆڵی وەرزشیی نەشات و لە چیاکانی مەلەکشاهی" چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.
لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکان ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری "سەلاس باوەجانی" چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا و دروشمی "نەمان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێرانـ"ـیان لە دیوارەکان نووسیوەتەوە.
هەر بەم بۆنەوە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری "جوانڕۆ" پەیامی پیرۆزباییان بۆ حیزبی دێموکرات نارد.