کوردستان میدیا: ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سەردەشت چالاکیی تەبلیغییان بۆ پشتگیریکردنی پێشمەرگە بەڕێوە برد.
چالاکانی سیاسی و ئەندامانی حیزب لە گوندی "بێرانە"ی سەر بە سەردەشت، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان، بۆ پشتگیریی لە خەباتی پێشمەرگە و ڕاسان بەڕێوە برد. چالاکییەکان بە شێوەی نووسینی "دروشم"، بە سەر دیوار و شوێنە گشتییەکانەوە بوو.
دروشمەکان بریتی بوون له: "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، "سەرکەوێ ڕاسان هێزی شوێندانەر"، "ڕێبوارانی ڕێگای ڕزگاری قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی"، "گەلێک ئازادی بوێت دەبێت نرخی ئەو ئازادییەش بدات"، "بژی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، "ڕاسان لێکگرێدانی خەباتی شاخ و شار"، "مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی دیکتاتۆر".
لە ماوەی ڕابردوودا، بەردەوام لە شارەکانی کوردستان چالاکیگەلێکی تەبلیغی بە بۆنەی پشتگیری لە پێشمەرگە و لە ڕۆژە تایبەتەکاندا بەڕێوە دەچێت و هەتا ئێستەش بەردەوامە.