کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بۆ پشتیوانی لە پێشمەرگە بەردەوامە

12:32 - 22 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بۆکان، چالاکیی تەبلیغییان بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە بەڕێوە برد.

چالاکانی سیاسی و ئەندامانی حیزب، لە کێوی ناڵەشکێنە و گەڕەکی مەجبوورئاوای شاری بۆکان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان، بۆ پشتیوانی لە خەباتی پێشمەرگە و ڕاسان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە نووسینی دروشمی  "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، ''بژی ڕاسانی شار'' و  هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و جامانە، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دەربڕی.

شایانی باسە، دوای بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە لایەن ئامریکاوە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە نووسینی دروشمی ''سپای تێرۆریست'' پشتیوانیی خۆیان لەم بڕیارە دەربڕیوە و بەم کارەیان پیشانیان داوە کە سپۆای پاسداران لە کوردستان هیچ پێگەیەکی نییە و هەمیشە وەکوو تیرۆریست چاوی لێ کراوە.