کوردستان میدیا: ڕۆڵەکانی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ڕێزگرتن لە قارەمانییەتی و خۆڕاگرییی پێشمەرگە، لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات، لە شاری سنه بۆ جارێکی دیکە، لە شارەکی نایسەر بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگە، ڕێزیان لە ٢٦ی سەرماوەز گرت.
تێکۆشەرانی دێموکرات، لە "شەقامی ئیمام شافیعی، چوارڕێیانی حاجی فەیزە، شەقامی کورد، ئیزگای قشڵاق ـ مەولەوی، مزگەوتی ئیمام شافیعی، دەرمانگای نایسەر، مەیدانی ئازادی، شارەکی زاگرۆس، شارەکی ئاویەر، شارەکی کشاوەرز، غەفوور، سێڕێیانی حەسەناوا و مزگەوتی جامیعەی حەسەناوا" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
قارەمانانی دێموکرات لە پارێزگای لوڕستان، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە خەباتی پێشمەرگە و پیرۆزکردنی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری کوهدەشت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییانەدا لە وروودیی جاددەی زانووگە، جاددەی "ئەولاد قوباد، مەیدانی حەیوانفرۆشان، تەنیشت قوتابخانە، تراکت و پۆستێری تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگە و هەروەها ڕاسان بڵاو کراوەتەوە.
هەروەها لە دزەی مەرگەوەڕ سەر بە شاری ورمێ، تێکۆشەرانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان تەقەی خۆشیان کردووە.