کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان بەردەوامن

11:42 - 4 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار، تێکۆشەران و ئەندامانی حیزبی دێموکرات، لە شار و گوندەکانی کوردستان لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢ ڕێبەندان بەردەوامن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بەرینی تەبلیغی، ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان، ٧٣ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان، بەرز ڕاگرت.

پێشمەرگەکانی شار لە مەریوان، به نووسینی دروشمگەلێکی وەک: "پیرۆزە ٢ی ڕێبەندان"، "بژی ڕاسان به کاتی کۆمار" و "هەر شەکاوە بێ ئاڵای کۆمار" و هەروەها به هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و جامانە و بڵاوکردنەوەی نوقڵ و شیرینی ڕێزیان لەم ڕۆژە مێژوویییە گرت.

هەر لەم پێوەندییەدا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری تارانی پێتەختی ئێران، چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شۆڕشگێڕانی دێموکرات لە شاری تاران، به بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت به ٢ی ڕێبەندان وەفاداریی خۆیان به حیزبی دێموکرات و ئەمەگناسی بەرانبەر به ڕێبازی پێشەوای مەزن دەربڕی.