کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٧٤ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ٢٧ی گەلاوێژ، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکرات له شاری سه‌قز، سەرەڕای زاڵبوونی کەشێکی ئەمنی بەسەر ئەم شارەدا، به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه، له چه‌ندین شوێنی ئه‌و شاره‌دا چالاكیی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه برد.
ئه‌و چالاكییه ته‌بلیغییه كه به شێوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و پۆستێری تایبه‌ت به ٢٥ی گه‌لاوێژ بوو، لە شوێنەکانی وەک: ''شه‌هره‌كی گوڵان، كه‌ریم ئاوا، پشت مزگه‌وتی حه‌زره‌تی عومه‌ر، شه‌قامی موعه‌لیم، حافز، ڕوودهكی، ته‌په‌ی شافێعی، حاجی ئاوا، ساڵح ئاوا، شه‌هره‌كی جیهاد، پشت دوخانیات و چوارڕا''، بەڕێوە چوو.
هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە شاری سه‌قز، به بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژه‌وه، له‌نێو شاردا "سروودی شار''یان بڵاو كردووەتەوە.
ئه‌و سرووده له لایه‌ن حیزبی دێموكرات و به هونه‌رمه‌ندیی "چرۆ سۆهرابیـ"ـیه‌وه ئاماده كراوه.
هەر بەم بۆنەوە، ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە گوندی ''مێراو''، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، یادی ٢٥ی گەڵاوێژیان بەرز ڕاگرت.
هاوکات، ڕوڵە بەجەرگەکانی دێموکرات لە '' گردی تەپەی هەباساوا''ی بۆکان و هەروەها لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان لە شارەدێی ''سەرچنار''، یادی ٢٥ی گەلاوێژیان بەرز ڕاگرت، و لە گوندی ''قەرەگۆل''، سەر بەم ناوچەیە تەقەی خۆشییان کرد.
ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە پارێزگای ''مازەندەران''، لە کەنارەکانی ''دەریای خەزەر''، بە هەڵدانی ئاڵای کوردستان، یادی ٢٥ی گەلاوێژیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.
بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، تیکۆشەرانی دێموکرات لە سێ ڕێیانی ''محەممەد یار'' و گوندەکانی: ''دورگه سەنگ، مەمێند، گوڵ سندووس و ڕێگای ساراڵ گرده قیت سەر بە شاری نەغەدە"، بە نووسینی دروشم، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.