کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢٢ پووشپەڕ لە کوردستان بەردەوامە

13:34 - 19 پووشپەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستان بەبۆنەی بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی؛ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، ئەندامانی دەروەستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چالاکییەکی بەرینی تەبلیغیدا لە شاری "بۆکان"، ٢٢ی پووشپەڕ ساڵیادی تێرۆرکرانی "شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو"یان بەرز ڕاگرت.

ئەو شوێنانەی چالاکی لێ ئەنجام دراوە بریتین لە: "عەزیزکەند، سێڕێیانی قەرەکەند، نۆبار، سێڕێیانی نۆبار، سەیداوا، تەرەغە، باخچە، قادراوا، گڵێنان و پاشبڵاغ".

ئەندامانی حیزب لەو چالاکییەدا ڕێژەیەکی بەرچاو لە تراکتی تایبەت بەو ڕۆژەیان لە شوێنە جیاوازەکان بڵاو کردەوە و دروشمی وەک: "هەرگیز نامرێت لە دڵمان قاسملووی گەورەی کوردستانـ"ـیان بڵاو کردووەتەوە.

هەروەها لە چالاکییەکی دیکەدا پێشمەرگەکانی شار لە "بۆکان" و لە تەنیشت ڕێگای چوونەسەرەوەی کێوی "میرقاز"، بە خوێندنەوەی پارچە شعرێک و هەڵواسینی تراکتی تایبەت یادی ڕێبەری ناوداری کورد دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو"یان بەرز ڕاگرت.

لە چالاکییەکی دیکەدا ئەندامانی حیزب لە شاری "پیرانشار" بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ ساڵیادی تێرۆرکرانی دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو" و هاوڕێیانی یادی ئەو ڕێبەرە مەزنەی گەلی کوردیان بەرز نرخاند.

چالاکیی ئەندامانی دڵسۆزی حیزب لە "زێوە، کۆنەلاجان و کاسوورەدێ، خورینج ،پەسوێ، گردکشانە، گردکسپیان، سەرووکانی و ئەندێزێ" تراکت و پۆستێریان بڵاو کردووەتەوە.

لە شاری "نەغەدە" ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە گەڕەکەکانی "مەنتەقەی ۵۳ هێکتاری، مەنتەقەی فەرهنگیان، مەنتەقەی خیابانی سوننەت و مەیدانی کاویان، کوچەکانی شەقامی پیرانشار" بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە چالاکیان بەڕێوە برد.

هەروەها لە شاری "مەریوان" پێشمەرگەکانی شار لە شوێنەکانی وەک" مەیدانی نەورۆز، سەنعەتی، کوچەی دوخانیات، شەبڕەنگ، ئیسگای تاکسی، بەرگوزەر، مزگوتی مووسکی دوو، مەرکەز بێهداشت، سێڕای کورەی مووسەوی، مزگەوتی کورەی مووسەوی" چالاکیی تەبلیغیان بەڕێوە بردووە.

 تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ چەندەمین جار و بە شێوەی جیاواز لە شاری "سنە" چالاکیی بەرینی تەبلیغیان بەڕێوە برد و لە زۆربەی کۆلان و شەقامی شاریان بە وێنەی و پۆستێری پەیوەنیدار بە ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاو کردەوە و  وەفاداری خۆیان بە ڕێبازی دوکتور "قاسملوو" دووپات کردەوە.