ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی لە شار و گوندەکانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە بەردەوامن.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە لە چالاکییەکانیان بەردەوامن و ئەو ڕۆژە پیرۆز دەکەن.
لەو چالاکییەدا تێکۆشەرانی دێموکرات وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی پێشمەرگە پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.