کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە کوردستان درێژەی هەیە

11:14 - 13 خاکەلێوه 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندی تەنگیسەر بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە پەیمانیان لەگەڵ سەرجەم شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان نوێ کردەوە کە درێژەدری ڕێگای شەهیدانن.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە تەنگیسەر بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستیری تایبەت بە ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان ڕێزیان لەو ڕۆژە گرت.

هاوکات قارەمانانی دێموکرات لەو چالاکییەدا دروشمی تایبەت بەو ڕۆژەیان لە دیوارەکانی گوند نووسی.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە لە ناو شاری مەریواندا کار و چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.

ڕۆڵەکانی دێموکرات پۆستێر و درووشمی تایبەت بە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەیان لە ئاستی شاردا بڵاو کردووەتەوە.

چالاکییەکان لە مەریوان لەو شوێنانە بەڕێوە چووە: "گەڕەکی سەردۆشییەکان، گەڕەکی مووسکی٢،  گەڕەکی بەهاران فاز٢، بەشێک لە جادە و سەیرانگاکانی زرێباری مەریوان و هەروەها ناو شارەدێی نێ".

لە بانه ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە شاری سنەی خوێناوی تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی "ئارەنان" لە تەپەی شێخ عەلی چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا بە شێوازی جۆراجۆر چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەنەەوە.