کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ درێژەی هەیە

12:03 - 26 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە سەقز لە ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو"دا، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور "قاسملوو" بەدەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ، ئەمەگداری و وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی دوکتور "قاسملوو" و هاوڕێیانی نیشان دا.

ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغی لێ ئەنجام دراوە بریتین لە: "گەڕەکەکانی جووتیاران و گۆڕەجوولەکە لە سەقز".

لەو چالاکییەدا قارەمانانی دێموکرات پەیمانیی وەفادارییان نوێ کردەوە کە هەتا وەدیهاتنی ئامانجەکانی گەلی کورد بەبێ پسانەوە لە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و دوکتور "قاسملوو"دا  لە خەبات و تێکۆشان دەست هەڵنەگرن