کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان درێژەی هەیە

10:53 - 3 رێبەندان 2720

لاوانی دێموکرات و پێشەنگ لە چالاکییە تەبلیغییەکانیان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان بەردەوامن و پەیمان لەگەڵ ئامانجەکانی کۆمار نوێ دەکەنەوە.

کە گوندی "هەرسین" سەر بە شاری مەریوان لاوانی دێموکرات جێژنی ٢ی ڕێبەندان پیرۆز دەکەن و ڕێز لەو ڕۆژە مێژووییە دەگرن.

لە" نییەر"شۆڕەسوارانی دێموکرات بە خوێندنی سروودی دوژمنشکێنی "ئەی ڕەقیب" ٢ی ڕێبەندان پیرۆز دەکەن.

لە "بۆکان" دێموکراتپەروەران لە چالاکییە تەبلیغییەکانیان بەردەوامن.

لە "سنه"ی خوێناوی ڕۆڵەکانی کۆمار سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کردووە و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازیان نوێ کردوونەتەوە.

لە "پیرانشار" قارەمانانی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و ڕێزیان لەو ڕۆژە گرتووە.

لە "نەغەدە" ڕێبورانی دێموکرات ئاڵای کوردستانیان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان هەڵداوە.

لە "شنۆ" ئەمەگدرانی ڕێگای شەهیدان بە نووسین و دروشمی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان ئەو ڕۆەژیان پیرۆز کرد.

لە "بانە" ئەویندرانی ڕێگای پێشەوا لەگەڵ ڕێبازی کۆماری کوردستان بەڵێنییان نوێ کردەوە و ئاڵای کوردستانیان لەسەر بەرزاییەکانی ئەو شارە هەڵدا.

لە گوندی "دەرەکێ" قارەمانانی دێموکرات جێژنی ٢ی ڕێبەندانیان بەڕێوە بردووە.

لە "بۆڕیەر" لاوانی دێموکرات لەگەل ئامانجی شەهیدانی کورد و کوردستان پەیمانیان نوێ کردووەتەوە.

لە "ورمێ" قوتابییانی ڕێگای پێشەوا لە ناوچەی تەرگەوەڕ لە گوندی "ئەنبێ" و هەروەها لە جادەی "وەلندە، شەهرەکی شەهریار، سێڕای وەلندە و وەلندە سوفلا" چالاکییان ئەنجام داوە.