کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە بەردەوامە

12:17 - 1 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی هاتنی ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان، تێکۆشەرانی دێموکرات لە چەندین گوند و شار و شارۆچکەی کوردستان بەشێوەیەکی بەرین و بەربڵاو چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کورستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە ئاوایی گۆشخانی سەر بە سەوڵاوا دیوارەکانیان بە ئاڵای کوردستان و درووشمی بژی حیزبی دێموکرات ڕازاندەوە.

هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە ئاوایی کانی‌ڕەشی بۆکان بە نووسینی درووشمی ٢ی ڕێبەندان پیرۆز بێ، بە پێشوازی جێژنی کۆمارەوە چوون.

خاکی‌پۆشانی دێموکرات لە ئاوایی ساڵیانی ژاوەرۆش لەم شوێنانە تراکت و پووستێری تایبەتیان بڵاو کردەوە: موخابرات، قوتابخانە، مزگەوتی ئاوایی،  دێهیاری، تەواوی کۆڵانەکانی ئاوایی و هەروەها جادەی ئەوێهەنگ تا ساڵیان.

پیشمەرگەکانی شار لە مەریوان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بە نووسینی درووشمگەلی وەک کۆماری کوردستان ناسنامەی گەلی کوردە، ٢ی ڕێبەندان پیرۆز بێ، بژی کۆماری کوردستان، سڵاو لە کۆماری کوردستان، لەم شوێنانە چالاکی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد: داسێرانی ٢، گەڕەکی مووسکی٢، بەری پادەگانی عەبات، سەرتەپەی مووسک کە ئەم چالاکییانە بووە مایەی خوشحالی خەڵکی ناوچەکە.

جامانە لەملانی دێموکرات لە شاری سەقز و لە گوندەکانی تاییربۆغە، قارەمان، کوێرەگوێز، قشڵاخی ئەفغانان، کۆنەڵان، مێتوو، سیاری کۆن، تراکتی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندانیان بڵاو کردەوە و به‌بۆنه‌ی‌ ٢ی‌ رێبه‌ندان ساڵڕۆژی‌ دامه‌زرانی‌ كۆماری‌ كوردستان، له‌گه‌ڵ‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ په‌یامێك بۆ پشتیوانیی‌ كردنی لە حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران‌ و په‌یمان نوێكردنه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ‌ حیزب‌و شه‌هیدان، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکرد.

قوتابیانی ڕێبازی پیشەوا لە ئاوایی دەل سەر بە شاری مەریوانیش تراکتی دەسنووسی تایبەت بە ٢ی ڕێبەنندانیان بڵاو کردەوە کە تێیدا نووسرابوو: ٢ی ڕێبەندان ناسنامەی یەکەم حکوومەتی کوردە لە ڕۆژهەڵات و کوردستان سەنگەری ئازادی سەرانسەری ئێرانە.