کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕدا بەردەوامە

18:08 - 16 پووشپەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی "سنە" و مەهاباد" چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئۆگرانی ڕێبازی حیزبی دێموکرات  لە "سنە" بۆ چەندەمین جار لە بەرەبەری ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور "قاسملوو"، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو چالاکییانە لە گەڕەک و شەقامی ئیدارەی ئاو، زانکۆی زانستی پزیشکیی سنە، ڕێگای ئاویەر، لەبەردەم یاریگای بۆکسی ئەو شارە، زانکۆی سنە، لەبەر پایەگای سپای بەیتولموقەدەس، ئیدارەی سازمانی بازڕەسی، مەیدانی مادەر، ئیدارەی وەرزشی جەوانان و دەفتەری نوێنەری وەلیی فەقیهـ بەڕێوە چووە.

هەروەها لە گوندەکانی "خوڕخوڕە" و "قەرەقشڵاخـ"ـی شاروێرانی "مەهاباد" بە نووسینی دروشمی "قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە" و بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ لەسەر دیوارەکانی ئەو گوندە ڕێزیان لە ڕێبەری ناوداری گەلی کورد شەهید دوکتور "قاسملوو" گرت.