کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستان بەردەوامە

13:01 - 2 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامانی و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شەوی یەکشەممە، ١ی بانەمەر، ئەندامانی و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارۆچکەی ''دزەی مەرگەوەڕ'' سەربە شاری ورمێ،  تراکت و پۆستێری تایبەت بە پیشتیوانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بڵاو کردەوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات، ئەم تراکت و پۆستێرانەیان لە شوێنەکانی وەک: بازاڕی میوەفرۆشان، تاناکۆرا، بازاڕی ئەسڵی، دووکان و مزگەوتەکان و مزگەوتی جامعە کە ڕووبەرووی پاسگای هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانە، بڵاو کردەوە.

نووسراوەی ئەم تراکت و پوستێرانه دروشمەگەلێکی وەک :"بژی گەلی کورد، سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سڵاو لە شەهیدان، سڵاو لە پێشمەرگە، ڕۆڵەی ڕاستەقینەی گەلی کورد، برووخێت ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و جاشەکان بێنەوە نێو ڕیزی گەلی کورد و هتد"ن.

هاوکات ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی ئەوێهەنگ سەربە ناوچەی ژاوەرۆی سنە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، بە دانانی جامانە و گوڵی هەڵاڵە، پشتیوانی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپات کردەوە.