کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستان بەردەوامە

12:21 - 28 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانەوە، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٧ی بەفرانبار، ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بۆکان لە چالاکییەکی بەرینی تەبلیغیدا، هەزار دانە تراکت و پووستێر و بەستە نوقڵیان لەنێو ماڵاندا دابەش کرد.

نیشتمانپەروەران لە شوێنەکانی: "کەرێزەی میراوا، قوتابخانەی مستەفا نەجاڕیی میراوا، مزگەوتی قودسی میراوا، مزگەوتی محەممەد ڕەسووڵ تەنیشت فەرمانداری، تاقیگای بیمارستانی کۆن، مزگەوتی حاجی حەسەن ئیفتخاری، کووی موهەندسین، پردی کۆبانی، تالاری ڕۆژ، جادەی کۆسە، تالاری ڕازاوە و مزگەوتی گوندی کەرێزە" ئەو چالاکییانەیان بەڕێوە برد.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە مەهاباد، بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت بەو ڕۆژە، ڕێزیان لەو یادە گرت.

ئەو شوێنانەی چالاکیی لێ ئەنجام درابوون بریتی بوون لە: "ترمیناڵی گەورە، بازاڕچەی ئەسغەری، شارەکی کارمەندان، زەوینەکانی شارەداری، فەلەکەی خولەفای ڕاشدین، شەقامی سەرداران واتە شەقامی مەزارگەی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی، فەلەکەی فەلستین، قوتابخانەی ڕازی، قوتابخانەی شایەگان، گەڕەکی وەفایی، بوداق سوڵتان، قوتابخانەی سەفا، خانە بێهداشتی پشت تەپ و سێڕای شیلانان".

هەروەها شەوی هەینی ٢٧ی بەفرانبار، وەفادارانی دێموکرات لە پیرانشار، یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان پیرۆز کرد.

ئەندامانی حیزب لە پیرانشار بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت بەو ڕۆژە، لە شوێنەکانی: "شەقامی مەنگوڕ، شەقامی پیران، جادەی سەردەشت، مزگەوتی حەزرەتی عومەر، مزگەوتی شیناوێ، قەڵای شیناوێ و گەڕەکی مام خەلیل"، چالاکییان بەڕێوە برد و بە پیریی ٢ی ڕێبەندانەوە چوون.